ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی سودان گەیشتە ١٢٣ کەس

شەممە 21 كانونی دووه‌م 2023 - 12:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=21948

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە سودانییەکان باس لەوە دەکات کە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم وڵاتە دژی دەسەڵاتی سەربازی کوژراون، گەیشتووەتە ١٢٣ کەس.

ڕۆژنامەی “سودان تریبون” نووسیویەتی زۆربەی کوژراوەکان خەڵکی خەرتوم پایتەختی سودانن.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە عەبدولفەتاح ئەلبورهان سەرۆکی ئەنجومەنی دەسەڵات پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزە چەکدارەکان هیوادارن ڕۆژێک بێت حکومەتی هەڵبژێردراوی سودان کاروبارەکان بگرێتە دەست و ئەم بابەتەش بە ڕێککەوتن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن و نەک ناڕەزایەتی ئەنجام بدرێت.

سودان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە، لەسەر داوای هێزە سیاسییەکانی دژبەری کردەوەکانی ئەلبورهان، لە چەندین شار و پارێزگادا دەستیان بە ناڕەزایەتی کردووە.

کردەوەکانی ئەلبورهان بریتین لە پێکهێنانەوەی ئەنجوومەنی دەسەڵات، دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرس و ڕووخاندنی حکومەتی عەبدوڵڵا حەمدوک سەرۆکوەزیران و زیندانیکردنی لە ماڵەوە پێش ئەوەی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات.

لە کاتێکدا زۆرێک لە پارتە سیاسییە کاریگەرەکان لە سودان تا هێوربونەوەی دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات، دژی ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێکن، ئەلبورهان داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە مانگی تەمموز کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *