کچە گەنجێکی فەلەستینی بە گوللەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل کوژرا + ڤیدیۆ

شەممە 12 حوزه‌یران 2021 - 22:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=2194

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کچە گەنجێکی ٢٨ ساڵەی فەلەستینی بە ناوی “ئیبتسام کەعابنە” ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە خاڵێکی پشکنینی باکوری قودس بە گوللەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل شەهید بوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کچە گەنجێکی ٢٨ ساڵەی فەلەستینی بە ناوی “ئیبتسام کەعابنە” ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە خاڵێکی پشکنینی باکوری قودس بە گوللەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل شەهید بوو.

شایەتحاڵەکان رایانگەیاند، هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل دوای تەقە و بریندارکردنی ئیبتسام، ڕێگەیان بە تیمە فریاگوزاریەکان نەداوە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە تا دواجار لە ئەنجامی خوێنڕێژی شەهید بوو.

ئیبتسام پێشتر بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو و تا ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە زیندانی کرا بوو.

رۆژی رابردوو هەروەها لە پێکدادانەکانی فەلەستینیەکان و هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە باشوری نابلوس، مێردمنداڵێکی فەلەستینی بە تەقەی ئەو هێزانەوە شەهید و ١١٠ فەلەستینی دیکە بریندار ببوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *