باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا: واشنتۆن دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشقە

هه‌ینی 20 كانونی دووه‌م 2023 - 13:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=21920

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا ڕایگەیاند کە واشنتۆن دژی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ دیمەشق و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتەیە.

جێفری فلەیک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بەو پەیوەندییەی کە دوای ١١ ساڵ لە نێوان تورکیا و سوریا دەستی پێکردووە بە ڕۆژنامەنووسانی وتی: “بۆ پرسیارەکانی ئەم بابەتە ئێوە ئاراستەی حکوومەتی تورکیا، دەکەم. ئەمریکا لە دژی درووستکردنی پەیوەندی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە لەگەڵ رژێم (سوریا)”.

جێفری فلەیک ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاسایشی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و وتی: “هەموو کات سەیری رێگاکانی کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانە تورکەکانمان دەکەین. ئەوان (تورکیا) هاوبەشێکی گرنگی ئێمەن لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا. هەندێک ناکۆکیمان هەیە. ئێمە و ئەوانیش باس لەم ناکۆکییانە دەکەین. بەڵام دیالۆگێکی بەرهەمدارمان هەیە”.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *