تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی سوریا لە دەرعا

پێنجشەممە 19 كانونی دووه‌م 2023 - 16:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=21911

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ڕۆژهەڵاتی شاری دەرعا، سەربازێکی سوری شەهید بوو و حەوت کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون کە پێنج کەسیان مەدەنی بوون.

دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی سوریا لە نزیک گۆڕەپانی بەسری لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا، پۆلیسێکی سوری شەهید بوو و حەوت کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون کە پێنج کەسیان مەدەنی بوون.

دوای تەقینەوەکە، یەکەکانی ئەندازیاری سوپای سوریا لە شوێنی ڕووداوەکە جێگیرکران و پشکنینیان بۆ ناوچەکە کرد.

چەند کاتژمێرێک پێش ئەم تەقینەوەیە، ژمارەیەک چەکدارانی نەناسراو یەکێک لە کارمەندانی شاری داعلیان لە پارێزگای دەرعا کردبووەوە ئامانج کە بە سەختی بریندار بوو.

شایانی باسە سەرەڕای جێبەجێکردنی پلانەکانی ئاشتەوایی و دیاریکردنی چارەنووسی ئەندامانی پێشووی چەکداران لە پارێزگای دەرعا، تەقینەوە، تیرۆر و کردەوەی تیرۆریستی دژی سوپای سوریا، هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی حکومی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم پارێزگایە بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *