هێرش کرایە سەر کاروانێکی لۆجستی ئەمریکا لە بەغدا

پێنجشەممە 19 كانونی دووه‌م 2023 - 10:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=21896

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ناحیەی یوسفیە سەر بە پارێزگای بەغدا لە لایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقەوە هێرش کرایە سەر.

بۆ جاری دووەم لەم مانگەدا کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا کرایە ئامانجی هێزەکانی خۆڕاگری عێراقی. پێشتریش لە ١٢ی کانونی دووەم، کاروانێکی هاوشێوە لە ناوچەی ئەلتاجی سەر بە پارێزگای بەغدا، لەلایەن گرووپە خۆڕاگرییەکانی عێراقییەوە کرابووەوە ئامانج.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، “محەممەد شیاع سودانی”، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”، وێڕای ڕاگەیاندنی پێویستی عێراق بە هێزە بیانییەکان، پشتیوانی لە بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق کرد و ڕەتیکردەوە خشتەیەک بۆ کشانەوەیان دیاری بکات.

ئەوەی دیارە لە ئەگەری بە جددی نەوەرگرتنی پرسی کشانەوەی هێزە بیانییەکان و بە تایبەتی سەربازانی ئەمریکی لەلایەن کاربەدەستان و بەرپرسانی باڵای عێراقییەوە، ئەوا گروپەکانی خۆڕاگری هێرشەکانیان بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی ئەمریکا لە عێراق زیاتر دەکەن.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا ئەمە ١٠٠هەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقییە لە دژی پێگە و کاروانە لۆجستییەکانی ئەمریکا کە لەو ژمارەیە ٢ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *