ئەمریکا دەستی بە مەشق و ڕاهێنانی بەرفراوان هێزەکانی ئۆکرانیا کرد

چوارشەممە 18 كانونی دووه‌م 2023 - 19:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=21886

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا دەستپێکردنی خولێکی نوێی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ئەڵمانیا ڕاگەیاند.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، مەشق و ڕاهێنانی بەرفراوانی نوێی ئەمریکا بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە لە ئەڵمانیا دەستیپێکردووە، و ئامانجی گەڕاندنەوەی کەتیبەیەکی ٥٠٠ سەربازی بۆ بەرەکانی جەنگە لەگەڵ ڕووسیا لە پێنج بۆ هەشت هەفتەی داهاتوودا. جەنەڕاڵ مارک میلی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ئەم هەواڵەی بە میدیاکان راگەیاندووە.

پێشتر سەرۆکی کرواتیا هاوکارییەکانی لە مەشقپێکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لە کرواتیا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، واشنتۆن و ناتۆ (رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەس) شەڕی بە وەکالەتیان دژی ڕووسیا بە هاوکاری ئۆکرانیا دەستپێکردووە.

میلی هەروەها وتی ئەو سەربازانەی مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئۆکرانیایان بەجێهێشتوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەڵمانیا کۆمەڵێک چەک و کەرەستەی تەواو بۆ بەکارهێنانیان هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *