وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا کوژرا!

چوارشەممە 18 كانونی دووه‌م 2023 - 13:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=21852

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی گواستنەوە لە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، ١٦ کەس لەوانە دێنیس مۆناستیرسکی وەزیری ناوخۆ و دوو بەرپرسی باڵای حکومەتی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستدا.

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی گواستنەوەی یۆرۆکۆپتەر EC225 Super Puma سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا لە شاری برۆڤاری لە ڕۆژهەڵاتی کیێڤی پایتەختی ئەم وڵاتە، لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٩ کەسیش برینداربوون.

ئەم هێلیکۆپتەرە ٩ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لەوانە دێنیس مۆناستێرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی، یڤگنی ئینین، و هەروەها یوری لوبکۆڤیچ، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کە لە نزیک باخچەیەکی ساوایان و چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری برۆڤاری کەوتە خوارەوە. ئەو تەقینەوەیەی بەهۆی کەوتنی ئەم هەلیکۆپتەرەوە دروست بوو، بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرنشینانی ئەم هەلیکۆپتەرە و لانیکەم دە منداڵ و کارمەندانی باخچەی ساوایان.

لە ڕاپۆرتی میدیاییەکان و لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا، هۆکار و وردەکارییەکانی تری کەوتنەخوارەوەی ئەم هەلیکۆپتەرە دیار نییە و ئەگەری ئەوەش هەیە هەلیکۆپتەرەکە بە هێرشی سوپای ڕووسیا کەوت بێتە خوارەوە.

لە چەپەوە بۆ ڕاست: دێنیس مۆناستیرسکی وەزیری ناوخۆ، یڤگنی ئینین جێگری وەزیری ناوخۆ و یوری لوبکۆڤیچ جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *