چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە ئاسمانی پایتەختی ڕۆحی تاڵیبان بینران

یەکشەممە 15 كانونی دووه‌م 2023 - 19:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=21736

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە ئاسمانی پارێزگای قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان بینران.

بەگوێرەی لێدوانی دانیشتووانی شاری قەندەهار، لە ١٢ تا ١٤ی ئەم مانگە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لەسەریەک فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان بە ئاسمانی شاری قەندەهار و شاری میوەند لە ڕۆژئاوای قەندەهار فڕیون. بە لەبەرچاوگرتنی ڕابردووی چالاکیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ئەفغانستان، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەش هی ئەم وڵاتە بووبێت.

سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ئەم ٧٢ کاتژمێرە و تائێستا هیچ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پارێزگای قەندەهار ئەنجام نەدراوە، بەڵام بەو پێیەی ئەو ناوچانە شوێنی نیشتەجێبوونی مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردەی تاڵیبان و بەرپرسانی دیکەی ئەم گرووپەن، فڕینی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە گرنگی خۆی هەیە.

پێشتر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی کابوڵ و پارێزگاکانی دیکەی ئەفغانستان، لەوانە غەزنی، هێلمەند، کۆنەر، لوگەر، پەکتیا و تەخار، بینراون و تەنانەت لە ٣٠ی ئازار و ٩ی ئەیلول لە پارێزگای هێلمەند، ٦ی حوزەیران و ٦ی ئاب لە غەزنی، ٣١ی تەمووز و ٢ ئەیلوول لە کابوڵ و .. هێرشیان ئەنجامداوە. بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا و میدیا ناوخۆییەکان، ئەیمەن ئەلزەواهیری، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و ئەبو حەسەن موجاهید، یەکێک لە فەرماندەکانی میسری ئەم گروپە تیرۆریستییە، لە دوو هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر شاری کابوڵ کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *