سەربازێکی ئیسرائیلی بە هۆی تەقینەوە لە ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنان کوژرا

یەکشەممە 15 كانونی دووه‌م 2023 - 15:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=21729

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی تەقینەوە لە ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی بکاعوت لە نزیک جنین، سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێگەی هەواڵی عیبری “مفزاک لایڤ” جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی یەکێک لە سەربازە بریندارەکان ناجێگیرە.

سەرچاوە ئاماژەپێکراوەکە باسی لەوە کردووە کە ئەم ڕووداوە دوای تەقینەوەی نارنجۆکێک لە بنکەی لیوای کفیر لە شارۆچکەی بکاعوت ڕوویداوە.

ئەم سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە دیارە یەکێک لە سەربازەکان یاری بەم نارنجۆکە کردووە کە لەناکاو تەقیوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بڵاوکردنەوەی هەر وردەکارییەکی ئەم ڕووداوەیان قەدەغە کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *