دوایین تاوانی زایۆنیستەکان دژی فەلەستینییەکان؛ دوو گەنجی دیکەش شەهید کران + ڤیدیۆ

شەممە 14 كانونی دووه‌م 2023 - 10:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=21666

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) دوو گەنجی فەلەستینی لە ئەنجامی تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئۆتۆمبێلەکەیان لە باشووری جنین شەهید بوون، هەروەها گەنجێکی دیکەی فەلەستینی کە ماوەیەک لەمەوبەر بە گوللەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بریندار بوو، ئەمڕۆ شەهید بوو.

مانگی سووری فەلەستینی ڕایگەیاند کە دوو گەنجی فەلەستینی لە ئەنجامی تەقەی زایۆنیستەکان لە ئۆتۆمبیلێک لە شارۆچکەی جبع لە باشووری جنین بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی کوژراون.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەو دوو گەنجەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا تەقەیان لێکراوە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم، هەواڵی شەهیدبوونیان ڕاگەیەندرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *