شەهیدبوونی گەنجێکی دیکە بە گوللەی هێزەکانی ئیسرائیل/ ٤ شەهید لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا

پێنجشەممە 12 كانونی دووه‌م 2023 - 21:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=21599

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “حەبیب کەمیل” بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی قەباتیە لە باشوری جنین شەهید کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، حەبیب کەمیل، گەنجێکی فەلەستینی دانیشتووی شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جنین، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی هێرشی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم ناوچەیە، بە تەقەی ئەو هێزانە شەهید کرا. هەروەها گەنجێکی دیکەش لەم ناوچەیەدا بریندار بووە.

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ گەنجی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون.

“ئەحمەد ئەبو جنید” لە کەمپی بەلاتە لە نابلوس، “سند سمامرە” لە شارۆچکەی زاهیریە لە ئەلخەلیل، “سەمیر ئەسلان” لە کەمپی قەلندیە لە قودسی داگیرکراو و “حەبیب کەمیل” لە شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جنین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *