هێرشی خۆکوژی بۆ سەر وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە کابوڵ

چوارشەممە 11 كانونی دووه‌م 2023 - 22:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=21575

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی کەسێکی نەناسراو، لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە ناوچەی دووەمی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، لانیکەم ١٥ کەس کوژران و برینداربوون.

لەئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی بینای وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە کابوڵ، ١٥ کارمەندی وەزارەتەکە کوژران و برینداربوون.

خۆکوژەکە کاتێک کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان باڵەخانەی وەزارەتیان بەجێدەهێشت، هێرشەکەی ئەنجامدا و ١٥ کارمەندی ئەم وەزارەتە کوژران و بریندار بوون.
گروپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک و وێنەی “خەبیر قەندەهاری”، خۆکوژەکە، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری ئەوەش هەیە کە خۆکوژی ئەمڕۆ ئەندامی گروپی ئیستیشهادی تۆڕی حەقانی بووبێت، کە بە فەرمانی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەم تۆڕە، بە ئامانجی تیرۆرکردنی شێر محەممەد عەباس کەریمی ستانێکزای، جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان، ئەم هێرشەی ئەنجامداوە. دوێنێ ستانێکزای ڕەخنەی لە فەتوای ئەم دواییەی ڕێبەری تاڵیبان گرت سەبارەت بە قەدەغەکردنی خوێندن و کاری ژنان و کچان و جێبەجێکردنی فەرمان و حوکمی شەرعی بۆ گەل بە واجبی نەزانی بوو.

جێی ئاماژەیە داعش لە هێرشە خۆکوژییەکەی پێشوویدا لە ئەفغانستان هێرشی کردبووەوە سەر بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٣٦ کەس کوژران و برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *