هێرشی لایەنگرانی حیزبی ئیسڵاح بۆ سەر بنکەی حیزام ئەلئەمنی لە باکوری پارێزگای ئەبیەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی حیزام ئەلئەمنی لە ئیدارەی لۆدەری باکووری پارێزگای ئەبیەن لە یەمەن، لایەنگران و چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح کۆگای چەکی ئەم بنکەیان تاڵان کرد و ئۆتۆمبێلەکانیان ئاگریان تێبەردا.
دوای چەند مانگێک لە گرژی نێوان لایەنگرانی حیزبی ئیسڵاح و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە بەڕێوەبردنی شاری لۆدەر، لایەنگران و چەکدارانی گرووپی بەرخۆدانی باشوور (المقاومة الجنوبية)ی سەر بە حیزبی ئیسڵاح هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی حیزام ئەلئەمنی سەر بە ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور، لە ناوەندی شاری لۆدەر، و کۆگای چەکی ئەم بنکەیان لەگەڵ کەلوپەلەکانی تاڵان کرد. لایەنگرانی حیزبی ئیسڵاح دوای هەڵهاتنی هێزەکانی حیزام ئەلئەمینی لە لۆدەر، ئاگریان لە ئۆتۆمبێل و کەرەستە سەربازییەکانیان بەردا.
ئەم پێکدادانە بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ١٠ کەس لە هەردوولا و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور هەوڵدەدات بە ناردنی کەرەستەی تۆپخانەیی بۆ لۆدەر، تۆڵە لە هێزە چەکدارەکانی بەرخۆدانی باشوور و هۆزەکانی ئال عوزلە (لایەنگری حیزبی ئیسڵاح) بکاتەوە. ئەم هێرشە دەکرێت وەک خاڵی دەستپێکی ململانێکانی نێوان حیزبی ئیسڵاح و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە پارێزگای ئەبیەن دابنرێت.
لێدوانەکان