ئەمریکا پلانی پاراستنی بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ درێژکردەوە

چوارشەممە 11 كانونی دووه‌م 2023 - 09:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=21485

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای تیرۆرکردنی قاسم سولێمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مانگانە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار بۆ پاراستنی بیست و چوار کاتژمێری مایک پۆمپیۆ و برایان هوک لە بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ خەرج دەکات کە ئەم تیرۆرەیان ئەنجام داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەسۆشێتد پرێس، حکومەتی جۆ بایدن جارێکی دیکە پلانی پاراستنی مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا (وەزیری دەرەوەی ترەمپ) و یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی بەهۆی ئەوەی کە دەوترێت لەلایەن ئێرانەوە مەترسیان لەسەرە درێژکردەوە.

لە یاداشتێکی جیادا کە هەفتەی ڕابردوو پێشکەشی کۆنگرێس کرا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڕەشەکان لە دژی پۆمپیۆ و برایان هوک هێشتا “جیدی”ن. هوک نوێنەری تایبەتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ئێران بوو.

برایان هوک، هاوکات لەگەڵ مایک پۆمپیۆ دوای کشانەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، کە بە JCPOA (پلانی کاری گشتگیری هاوبەش) ناسراوە، سەرکردایەتی هەڵمەتی “زۆرترین فشار”یان لە دژی ئێران کرد. هاوکات ئێران ئەم دووانە لە شەهیدکردنی قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە بەرپرسیار دەزانێت و جەختی لەوە کردووەتەوە کە تۆڵە دەکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *