چوار تیمی سەر بە مۆساد لە ئێران دەستبەسەر کران

سێشەممە 10 كانونی دووه‌م 2023 - 21:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=21482

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، وەزارەتی هەواڵگری ئێران چوار تیمی سەر بە دەزگای هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران دەستبەسەر کرد.

وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا دۆزینەوە و دەستبەسەرکردنی چوار تیمی سەر بە دەزگای هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی مۆساد لە ناوخۆی ئێران ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ١ی بەفرانباری ئەم وەزارەتە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر چوار تیمی ئۆپەراسیۆنی دەزگای سیخوڕی-تیرۆریستی مۆساد، رادەگەیەنین کە بە هەوڵی بەردەوامی هێزەکانی هەواڵگری ئێران، ژمارەی تیمە دەستبەسەرکراوەکان بۆ شەش تیم زیادی کرد. لەم تۆڕە تیرۆریستییەدا، ٢٣ کەس لە ئەندامان و ئەوانەی پاڵپشتییان کردووە لە پارێزگاکانی تاران، ئەسفەهان، یەزد، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و گوڵستان ناسنامەیان ئاشکرا کراوە و تا ئێستا ١٣ کەس لەوان کە لە ناوخۆی وڵاتدا بوون دەستبەسەر کراون و هەروەها دەست بەسەر کەرەستەکانیاندا گیراوە.
سەرپەرشتیاری ئەم تۆڕە بە نازناوی “سیروس” لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا نیشتەجێ بووە و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی “ئینستاگرام” و “واتسئەپ”ەوە هەوڵی دۆزینەوە و دروستکردنی پەیوەندی سەرەتایی لەگەڵ ئەو کەسانە لە ناوخۆی ئێران داوە.
بەپێی دوایین دەرەنجامەکان، دەزگای سیخوڕی-تیرۆریستی مۆساد، بە ئامانجی سودوەرگرتن لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی هەندێک ناوچەی وڵات، بەنیازی تیرۆرکردنی بەرپرسێکی سەربازی و ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە لە شارە گەورەکانی ئێراندا، هەروەها گواستنەوەی بڕێکی زۆری تەقەمەنی لە سنوورە دەریاییەکانی باشووری وڵاتەوە بووە کە سوپاس بۆ خوا هەموو ئەندامانی ئۆپەراسیۆن و پشتیوانی پێش هەر چالاکیەک دۆزراونەتەوە و تووشی شکست کراون.
بەم شێوەیە ئەمە دووەم شکستی گەورەی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی ڕژێمی ساختە و کاتی زایۆنیستی لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگدا بوو کە وەک هەمیشە ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی پیاوە ئازاکانی پاراستنی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە.

نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە دەستی پێکرد و بە ڕۆڵی گروپە تیرۆریستی و جوداخوازەکان لە پارێزگا و شارە جیاجیاکانی ئێران توندتر بوو. سیاسەتمەداران و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی و رژێمی زایۆنیستی بە کەڵک وەرگرتن لە ڕاگەیاندن و پێشهاتە ناوچەییەکان ئەم بابەتەیان قۆستەوە و کردیان بە پڕۆژەیەکی سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و کولتووری دژ بە ئێران. ئەم پڕۆژەیە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بێتاوان، هێزە ئەمنی و بەسیجییەکانی ئێران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *