دوایین پێشهاتەکانی کەرتی ڕۆژئاوا لە فەلەستین، ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣

سێشەممە 10 كانونی دووه‌م 2023 - 20:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=21479

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ١٥ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیان لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودس ئەنجامداوە.

بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ئەنجامداوە کە گرنگترینیان سێ ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن، تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلەکانی دانیشتوانی زایۆنی و ڕووبەڕووبوونەوە لە ١٠ ناوچە، لەوانە قودس، ڕامەڵڵا، توباس، جنین، ئەلخەلیل و هتد بوون.

لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە شارۆچکەی ئەلزەبابدە لە جنین، چەکدارانی فەلەستینی تەقەیان لە هێزەکانی ئیسرائیلی کرد. هەروەها سەربازانی ئیسرائیلی لە شارۆچکەی “عەقابا” لە توباس و “کرمی تسور” لە ئەلخەلیل لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگرییەوە کرانە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکارییەکانی ئەو هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦ فەلەستینییان بە تۆمەتی هەبوون و هەڵگرتنی چەک و هەروەها هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *