پلانی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا!

سێشەممە 10 كانونی دووه‌م 2023 - 16:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=21473

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا سەربکەوێت، پەنابەرانی سوریا بە چەند قۆناغێک دەگەڕێنێتەوە بۆ سوریا.

کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە میانەی وتارێکدا لە ئەستەنبوڵ، حکومەتی تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێگری لە هەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ گەڕاندنەوەی سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان کردووە.

ناوبراو ڕایگەیاند؛
ئەگەر پارتەکەمان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و دەسەڵات بگرێتە دەست، ئەوا لە ماوەی دوو ساڵدا سوورییەکان دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان. ئێمە خوشک و برا سوورییەکانمان بە تەپڵ و شمشاڵەوە دەنێرین بۆ سوریا و بەمەش هیچ بەربەستێک نازانین.

کلیچدارئۆغڵو پلانێکی چوار هەنگاوی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان خستەڕوو، کە یەکەم هەنگاوی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا و ناردنی باڵیۆز بۆ دیمەشق دەبێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە گەڕاندنەوەی سوورییەکان لەگەڵ هاوکاریی دارایی یەکێتیی ئەورووپادا دەبێت.

جێگری بەڕێوەبەری کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا هەروەها کاردانەوەی بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی جەهەپە دەربڕی و ڕایگەیاند کە پرسی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان تەنیا ئەرکی ئەم وەزارەتەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *