لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا؛ شەهیدکردنی ٥٥ ڕۆژنامەنووس لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە

سێشەممە 10 كانونی دووه‌م 2023 - 11:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=21463

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا ٥٥ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینی “وەفا”، ناسر ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا ٥٥ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی شەهید کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو سەربازانی زایۆنیستی “شیرین ئەبوعاقلە” پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە و “غوفران وراسنە” ڕۆژنامەنووسێکی ناوخۆیی فەلەستینی داگیرکراویان کوشتووە.

سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی هەروەها راگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٨٥٠٠ حاڵەتی هێرش بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە تۆمار کراوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: زۆرترین هێرشی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی شاری قودسی داگیرکراو بە ئامانجی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی واقیعی خاکە داگیرکراوەکان و هێرش بۆ سەر شوێنە پیرۆزە ئیسلامی و مەسیحییەکان بۆ جیهان ئەنجام دراوە.

کۆمیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان کە بارەگاکەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنانە هەروەها ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە لە سیاسەتی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان و لە ئێستادا ٢١ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و زیندانەکانی ئەم ڕژیمەدان.

کۆمیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان لە بەیاننامەیەکدا زیادی کرد: ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لەم کردەوانە، ڕێگریکردنە لە چالاکییە پیشەییەکانی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی لە ئاشکراکردنی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە دژی گەلی فەلەستین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *