تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل لە باکوری کەرتی ڕۆژئاوا

سێشەممە 10 كانونی دووه‌م 2023 - 11:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=21459

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (دووشەممە) ڕادیۆی سوپای رژێمی زایۆنیستی هەواڵی تەقینەوەیەکی لە ناو بنکەیەکی سوپای ئەم ڕژیمە لە جنین لە باکوری کەرتی ڕۆژئاوا بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕادیۆی سوپای رژێمی زایۆنیستی، دیواری ژووری فەرماندەکان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە ناو بنکەیەکی سوپا لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا ڕووی دا، ڕووخاوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەم تەقینەوەیە هیچ بریندارێکی نەبووە و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەم تەقینەوەیە بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *