ئۆپەراسیۆنی گرووپە کوردییەکان لە پارێزگای دێرەزوور
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە پارێزگای دێرەزوور ئەنجام دەدەن.
دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی “بروسکەی جەزیرە”ی هێزەکانی هەسەدە لە پارێزگای حەسەکە، بە بانگەشەی لەناوبردنی حەشارگەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەم پارێزگایە، گرووپە کوردییەکان بە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەن لە پارێزگای دێرەزوور. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەکانی باکور و باکووری ڕۆژئاوای دێرەزوور دەبێت.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، داعش چەندین هێرشی بۆ سەر گرووپە کوردییەکان لە بەشێک لە ناوچەی پارێزگای دێرەزوور، لەوانەش شارۆچکەی “ئەلعەزبە” و شاری “بەسیرە” ئەنجام داوە. زیادبوونی ئەم هێرشانە، گرووپە کوردییەکانی ناچار کردووە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان دەست پێ بکەن.
شایانی باسە، لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی “بروسکەی جەزیرە” لە هەندێک گوند و ناوچەی پارێزگای حەسەکە دەستپێکرد و لەو ماوەیەدا ١٥٤ کەسیان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکانەوە دەستگیرکرد.
لێدوانەکان