هەڵهاتنی کازمیی تۆمەتبار بە تێوەگلان لە گەندەڵی و تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن بۆ ئیمارات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەری فراکسیۆنی ئەلسادقون لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد، ڕایگەیاند، موستەفا کازمی پێش ٣ هەفتە لە ڕێگەی کوردستانی عێراقەوە بەرەو ئیمارات هەڵاتووە.
عەلی تورکی جەمالی، نوێنەری فراکسیۆنی ئەلسادقون جەختی لەوە کردەوە کە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە هۆی ترسی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی و شەهیدکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن، بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ ئیمارات هەڵهاتووە.
ناوبراو داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات و ئەو کەسانە دەستنیشان بکات کە دەستیان هەبووە لە شەهیدکردنی ئەبومەهدی موهەندیس و حاج قاسم سولێمانی.
نوێنەری پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی: پەرلەمانی عێراق دەبێ حکومەت لە هەوڵەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هاوپەیمانەکانیان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە گوشار خستنە سەر ئەم دۆسیە دابخەن، دوور بخاتەوە.
پێشتریش، عەلی ئەلزۆبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند، مستەفا کازمی تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن و پەردەپۆشکردنی گەندەڵی، لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ دوبەی هەڵاتووە.
لێدوانەکان