لە سەدا ٨٤ی خەڵکی عەرەب دژی بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایۆنیستین

یەکشەممە 8 كانونی دووه‌م 2023 - 15:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=21399

ئەنجامی بەرچاوی ڕا و بۆچوونی دانیشتووانی وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی ٢٠٢٢ گوزارشت لەوە دەکات کە لە سەدا ٨٤ی ئەوان دژی ئەوەن ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی بناسێندرێت.

ڕۆژنامەی زایۆنیستیی جرۆزاڵم پۆست ئەنجامی ڕاپرسیی لە دانیشتوانی ١٤ وڵاتی عەرەبی سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تەل ئەبیب بڵاو کردووەتەوە.

ئەو ڕاپرسییە لە دانیشتووانی وڵاتانی قەتەر، کوێت، سعوودیە، جەزایر، مۆریتانی، فەڵەستین، ئەردەن، لیبیا، عێراق، تونس، لوبنان، میسر، سودان و مەغریب کراوە.

ڕاپرسییەکە سەبارەت بە ڕەزامەندی یان دژایەتی ئەوان بۆ بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە بووە کە لە سەدا ٨٤ی ئەوانەی پرسیاریان لێکراوە دژی بوون و لە سەدا ٨ ڕەزامەندییان پیشان داوە و لە سەدا ٨ی دیکەش وەڵامێکی ئەوتۆیان نەبووە.

لە وڵاتی جەزایر هیچ یەک لەوانەی پرسیاریان لێکراوە ڕەزامەندییان لە سەر پەیوەندی دیپلۆماسی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەرنەبڕیووە و لە سەدا ٩٩ی ئەوانیش دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئەو ڕژێمە بوون.

هەر بە پێی ڕاپرسییەکە، لە سەدا ٥٣ی دانیشتووانی وڵاتانی عەرەبی تێڕوانینی نەرێنییان لە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە دۆسیەی فەڵەستین هەبووە.

٥ وڵاتی عەرەبیی مەغریب، میسر، ئەردەن، ئیمارات و بەحرەین پەیوەندی فەرمییان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەیە و سودان کە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی واژۆ کردووە، بۆ پەسەندکردنی لە پەرلەمان کە هێشتا پێکنەهێنراوە، چاوەڕوانە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *