زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر سەربازانی سوریا لە دەرعا؛ ئایا داعش خۆی رێکدەخاتەوە؟

یەکشەممە 8 كانونی دووه‌م 2023 - 13:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=21392

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای دوو مانگ تاڕادەیەک ئارامیی لە پارێزگای دەرعا، هێرشی گرووپە چەکدارە نەناسراوەکان بۆ سەر هێزەکانی سوپای سووریا لەم پارێزگایە دەستیپێکردەوە.

لەبەر زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانی سوریا لە پارێزگای دەرعا، و دوای کوژران و دەستگیرکردنی کەسە سەرەکی و فەرماندەکانی گروپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ئەلسەد سەر بە شاری دەرعا، ئەم پارێزگایە بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ تاڕادەیەک ئارامیەکی بەخۆیەوە بینی بوو.

سەرەڕای ئەوەش، دوای ناساندنی ئەبولحوسێن قوڕەشی وەک سەرکردەی نوێی داعش و دانانی سەرکردەیەکی نوێ بۆ باشووری سوریا، ئەم گروپە تیرۆریستییە دەسەڵاتی خۆی وەرگرتەوە و پارێزگای دەرعای کردە یەکێک لە پارێزگا سەرەکییەکانی کار و چالاکییەکانی لە سوریا.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی سوپای سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دەرعا تەنانەت لە ناوچە ئارامەکاندا ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئەگەری بوونی ئەندامانی داعش لەو ناوچانە زیادی کردووە.

شایانی باسە، سنووری هاوبەشی دەرعا لەگەڵ ئوردن و جۆلانی داگیرکراو، و هەروەها ناوچەکانی گونجاو بۆ ڕێکخستن لە هەندێک ناوچەی نائەمنی ئەم پارێزگایە، کەشێکی گونجاوی بۆ چالاکی و بوونی ئەندامانی داعش ڕەخساندووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *