بە گوللەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل ٣ فەلەستینی کوژران + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 10 حوزه‌یران 2021 - 12:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=2136

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە شەهیدبوونی ٣ گەنجی فەلەستینی بە گوللەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە “جنین” هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە شەهیدبوونی ٣ گەنجی فەلەستینی بە گوللەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە “جنین” هەواڵی دایەوە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە دوو لەو شەهیدانە بە ناوەکانی ئەدهەم یاسر تۆفیق و سروان محەمەد عوسمان، لە هێزەکانی هەواڵگریی سەربازیی فەلەستینی بوون کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی رژێمی ئیسرائیل کە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی “جنین” شەهید بوون.

بە پێی زانیارییەکان هەروەها، هێزێکی دیکەی هەواڵگری فەلەستینی لەم پێکدادانەدا بە سەختی بریندار بووە کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی جنین.

دوای شەهید بوونی ئەم ٣ فەلەستینیە، لە “جنین” ماتەمینی گشتی راگەیەندراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *