کردنەوەی ڕێگای ترانزێتی وشکانی لەنێوان سوریا و عێراق

هه‌ینی 6 كانونی دووه‌م 2023 - 13:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=21350

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە سوریا ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ کاراکردنەوەی ڕێگای وشکانی نێوان سوریا و عێراق دەرکرد.

وەزارەتی گواستنەوەی سوریا فەرمانی بە یەکێتی و کۆمەڵەی نیشتمانیی کەشتیوانی سوریا کرد، پرۆسەی پێدانی ڤیزەی هاتنە ناو خاکی عێراق بۆ گەشتی کۆمپانیاکانی گواستنەوە کە لە بوارە ئابوورییەکاندا چالاکن بە ئامانجی ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕێکبخەن.

بەپێی ئەم فەرمانە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کاڵا بۆ عێراق بنێرن، پێویستە ناوی کۆمپانیا یان دامەزراوەکە لەگەڵ هەندێک بەڵگەنامە پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی داواکارییەکان ڕەوانەی وەزارەتی گواستنەوە بکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا محەممەد ساڵح کیشوەر سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کاڵا لە سوریا ئاماژەی بە گرنگی ئەم ڕێنماییە کرد لە کەمبوونەوەی تێچووی گواستنەوەی کەلوپەل بۆ عێراق، کاراکردنەوەی ڕێگای گواستنەوەی وشکانی سوریا و باشترکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات.

شایانی باسە ئەم ڕێنماییە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی پشکی سوریا لە بازاڕەکانی عێراق و هەروەها ڕێڕەوێکی نوێی گواستنەوە و ترانزێت لە نێوان عێراق و سوریا چالاک دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *