سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئاگربەستی یەک ڕۆژەی ڕاگەیاند
ههینی 6 كانونی دووهم 2023 - 10:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=21333
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بە بۆنەی ڕۆژی کریسمسی ئۆرتۆدۆکسی و داوای ڕابەری ڕۆحی ڕووسیا، فەرمانی ئاگربەستی ٣٦ کاتژمێری لە ئۆکرانیا دەرکرد.
لە پەیامەکەیدا بۆ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، پوتین ڕایگەیاند، “بەپێی داواکاریی بەڕێز کیریل، داوا لە وەزیری بەرگری فیدراسیۆنی ڕووسیا دەکەم، لە کاتژمێر ١٢ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٦ تا ٢٤ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ ئاگربەست لە هەموو هێڵەکانی ململانێ لە ئۆکرانیا جێبەجێ بکرێت. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئۆرتۆدۆکس لە ناوچە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەژین، داوا لە لایەنی ئۆکرانی دەکەین ئاگربەست ڕابگەیەنن و دەرفەتیان پێبدەن بەشداری لە ئاهەنگەکانی کریسمسدا بکەن.”
تا ئێستا ئۆکرانیا کاردانەوەی بەرامبەر بەم داوایەی ڕووسیا نەبووە.
لێدوانەکان