ئەگەری ئەنجامدانی خولی دووەمی کۆبوونەوەی بەرپرسانی سووریا، ڕووسیا و تورکیا

پێنجشەممە 5 كانونی دووه‌م 2023 - 22:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=21330

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سووریا، تورکیا و ڕووسیا لە نیوەی دووەمی ئەم مانگەدا لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند کە لە نیوەی دووەمی ئەم مانگەدا لە ئیمارات ئەگەری کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سووریا و تورکیا و ڕووسیا هەیە. میدیایەکان بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە شوێنی کۆبوونەوەکە رایانگەیاندووە کە چەند وڵاتێک وەک بژاردە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە تاوتوێ دەکرێن.

لەم بارەیەوە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا و ڕووسیا دوای ماوەیەکی کەم کۆدەبنەوە و ئەگەر ئەنجامەکان ئەرێنی بن، لە ئاستی سەرۆکەکان گفتوگۆ دەکەین.

ئەردۆغان هەروەها وتی: “پەیوەندیەکی تەلەفۆنی گرنگم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدا و باسم لە پێشهاتەکانی دۆسیەی سووریا و پرسی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا کرد. لەم پەیوەندییەدا جەختم لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەنقەرە بەرقەرار کردنی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا. “

جێی ئاماژەیە کە لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ وەزیرانی بەرگری سێ وڵاتی ڕووسیا، تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵییان ئەنجامدا و باسیان لە چارەسەری کردنی قەیرانی سووریا، ئاوارەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *