هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر گۆڕستانی مەسیحییەکان لە قودسی داگیرکراو + ڤیدیۆ و وێنەکان

پێنجشەممە 5 كانونی دووه‌م 2023 - 13:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=21316

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زایۆنیستەکان زیاتر لە ٣٠ بەردی گۆڕی گۆڕستانێکی مەسیحی پرۆتستانتیان لە قودسی داگیرکراو لەناوبرد.

دانیشتوانی زایۆنیستەکان زیاتر لە ٣٠ بەردی گۆڕیان لە گۆڕستانی مەسیحییە پرۆتستانتەکان لە بناری چیای “صهیون” لە نزیک باب ئەلخەلیل لە قودسی داگیرکراو لەناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی، ڕۆژی رابردوو (چوارشەممە)ی ڕۆژنامەی “ئەلعەرەبی ئەلجەدید”، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا، دوو دانیشتووی زایۆنیستی بینراون کە بە تێکدانی بەردی گۆڕەکان دەستدرێژیان کردوەتەوە سەر ئەم گۆڕستانە.

ئەلعەرەبی ئەلجەدید بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمە تازەترین هێرشە بۆ سەر گۆڕ، پەرستگا و کەنیسەی مەسیحییەکان لە قودس، رایگەیاند کە بە گشتی دانیشتوانی توندڕەو بەبێ هیچ لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیەک لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنیستی کاری لەو جۆرە دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *