کوژرانی هاووڵاتییەکی مەدەنی و برینداربوونی چوار سەربازی سووری لە دەرعا

چوارشەممە 4 كانونی دووه‌م 2023 - 15:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=21272

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر خاڵی پشکنینی سوپای سوریا لە شارۆچکەی سێملین، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەست دا و چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سوریاش برینداربوون.

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریایان لە شارۆچکەی سێملین لە پارێزگای دەرعا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا مامۆستایەک بە ناوی “محەمەد ئەلرفاعی” گیانی لەدەست دا و چوار سەربازی سوریاش بریندار بوون.

دوێنێش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای ئەبو حارتین – مەسیرتیە، دوو سەربازی سوپای سوریا بە ناوەکانی “نەسیب نەجدەت دغمان” و “عەلا شەعبان موسا” گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

شایانی باسە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی سوریا بەهۆی پشێوی و نائەمنییەکانی پارێزگای دەرعا، وەک تیرۆر و کردەوەی تیرۆریستی بە ئامانج، چەندین ئۆپەراسیۆنیان لەم پارێزگایە ئەنجام داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *