چاوخشاندنێک بە دۆسیەی ڕەشی مافی مرۆڤی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢٢دا سعودیەی لە ڕیزی یەکەم سەرپێچیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا تۆمار کرد.
ماڵپەڕی سعودی لیکس بڵاویکردەوە، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ٨١ کەسی لە سعودیە خستۆتە لیستی دووەمی ١٠ پێشێلکاری گەورەی مافی مرۆڤ لە جیهاندا.
ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاند کە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ دەسەڵاتدارانی سعودیە ٨١ کەسیان لە سێدارە داوە کە گەورەترین لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ بووە لە چەند سەد ساڵی ڕابردوودا. ئەم لەسێدارەدانانە لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە سعودیە بەڵێنی کەمکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی دابوو. بەشێک لە خێزانەکان هەواڵی کوژرانی ئازیزانیان دوای لەسێدارەدان و لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە پێگەیشتووە.
محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە گەورەترین تاوانی لەسێدارەدان لە مێژووی سعودیە و بە سزای زیندانی درێژخایەن، زیاتر لە هەر جارێک بەسەر ئەم وڵاتە زاڵ بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەوروپا – سعوودی لە ساڵی ٢٠٢٢، محەممەد بن سەلمان بەرپرسیارە لە واقیعی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سعودیە. ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا دوژمنایەتییەکی توندی بەرامبەر سادەترین بنەماکانی مافی مرۆڤ نیشانداوە.
ڕێژەی سەرکوتکردن لە سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٢ بەهۆی حوکمڕانی محەممەد بن سەلمانەوە زیادی کرد. ئەم وڵاتە گەورەترین لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ئەنجامداوە و دەیان کەس چاوەڕوانی لەسێدارەدانن. هەندێکیان هەرزەکارن، هەندێکیان تۆمەتی جددییان نییە.
لێدوانەکان