حەشدی شەعبی: شەهیدبوونی حاج قاسم وەرچەرخانێکی گەورەیە لە جیهانی ئیسلامیدا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە وتارێکدا لە سەروبەندی ساڵیادی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی و هەڤاڵانیدا، سەرکردەیەکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق، شەهیدکردنی حاج قاسمی بە وەرچەرخانێکی گەورە لە جیهانی ئیسلامیدا زانی و ڕایگەیاند کە “ڕووداوی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕووداوێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی ئومەتی ئیسلامیدا.”
یاسر حسێن ئەلعیساوی، جێگری سەرۆکی یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند: “شەهید حاج قاسم سولێمانی لە چاو ئێمە عێراقییە و ئەمەی لە بەرگریکردن لەم وڵاتەدا سەلماند.”
ناوبراو شەهیدبوونی حاج قاسمی بە وەرچەرخانێکی گەورە لە جیهانی ئیسلامیدا زانی و جەختی لەوە کردەوە کە “ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕووداوێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی ئومەتی ئیسلامیدا”.
ئەلعیساوی زیادی کرد: تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن لەسەر بنەمای پلانێکی پێشوەختە ئەنجام درا.
جێگری سەرۆکی یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە “شەهید سولێمانی و موهەندیس لە لوتکەی هەرەمی خۆڕاگری لە پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراقدا بوون”.
لێدوانەکان