هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٢ + ڤیدیۆ

یەکشەممە 1 كانونی دووه‌م 2023 - 00:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=21173

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٢دا ژێردەریاییەکانی سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکی کروز هێرشیان کردە سەر ناوچە پیشەسازی و سەربازی و نیشتەجێبووەکانی شارە جیاوازەکانی ئۆکرانیا.

سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی کروز هێرشی کردە سەر دامەزراوە پیشەسازی و سەربازی و نیشتەجێبووەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، میکۆلایڤ، زاپۆریژیا، خێرسۆن، کراماتۆرسک، ڤینیتسیا و خمێلنیتسکی.

بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، ئەم مووشەکانە لە ژێردەریاییەکانی سوپای ڕووسیا لە دەریای قەزوین و دەریای ڕەش بەرەو ئۆکرانیا ئاراستە کراون و سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا لە شارەکانی تێرنۆپیل، ژیتۆمیر، چێرنیهیڤ، کیێڤ و سامی لە کۆی ٢٠ مووشەکی ڕووسی، توانیویانە ٦ مووشەک لە ئاسمانی کیێڤ، ٥ مووشەک لە ژیتۆمیر و مووشەکێکیش لە خمێلنیتسکی تێکبشکێنن.

بەگوتەی ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، لەئەنجامی بەرکەوتنی مووشەکەکانی ڕووسی بە ناوچە نیشتەجێبووەکانی پایتەختی ئۆکرانیا، لەنێویاندا هۆتێلەکانی ئادلێر و ئەلفاڤیتۆ، کەسێک کوژراوە و ٢٢ کەسیش برینداربوون، لەنێویاندا ڕۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی. هەروەها لە شارەکانی زاپرۆژیا، میکۆلایڤ و خمێلنیتسکی ١٧ کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەمە چوارەمین هێرشی ئاسمانی بەرفراوان و دووەم ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی سوپای ڕووسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا لە دوای ٢٧ی کانونی یەکەمەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *