حەکیم: تاوانە دڕندانەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەڵەیەکی نەبەخشراوە

شەممە 31 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=21160

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە بۆنەی پاڵپشتی عێراق لە شەڕی دژ بە داعش، دەستخۆشیی لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی کە تاوانە دڕندانەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەڵەیەکی نەبەخشراوە.

سەید عەمار حەکیم لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، وتی: باسکردن لە پێگەی شەهیدان و ڕێبازە ڕووناکەکەیان هێندە ئاسان نییە بەڵام وەفای ئێمە بۆ ئەوان و ئامانجە پیرۆزەکانیان پێمان دەڵێت کە گیانفیدایی و قارەمانێتی ئەوان و پێداگرییان لە سەر بنەماکان و ئامانج و ڕێبازەکەیان وەبیربێنینەوە و ئەم میراتە گەورەیە بپارێزین و بە هەموو توانایەکەوە بۆ پاراستنی نیشتمان، پیرۆزییەکان و بنەما نەگۆڕەکانمان هەوڵ بدەین.

ناوبراو وتی: فەرماندەکانی سەرکەوتن کۆکراوەی ئەزموون و قارەمانییەکانن لە شەڕی مێژوویی عێراق و هێمای شەرەفن لە بەرەی ڕووناکی لە بەرامبەر بەرەی تارمایی و ڕەشی تیرۆریزم.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: شەهیدان سولێمانی و موهەندیس پابەندی پێگە و ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵا بوون، ئەو بەڕێزەی کە دەستپێشخەری گەورە و بەپەلەیان بۆ بەرگری و پاراستنی وڵات و پیرۆزییەکان وەک فەتوایەک ڕاگەیاند، ئەو دوو شەهیدە گەورەیەش لە یەکەمین شەهیدانێک بوون کە خۆبەخشانە بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشیان ڕێکخست و فەرماندەیی کرد.

ناوبراو وتی: ئەم دوو شەهیدە گەورەیە لە ڕیزی یەکەمی سەرکردایەتی شەڕی دژ بە داعش بوون و شیاوی نازناوی فەرماندەکانی سەرکەوتنن، ئەو بوێرەییەش بەها و پاداشتێکی بەرزتری لە شانازیی شەهیدبوون کە بەو دوو ئازیزە بەخشرا، نەبووە.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەو تاوانە دڕندانەی کە بەرامبەر بە فەرماندەکانی سەرکەوتن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا جێبەجێ کرا، تاوان و هەڵەیەکی ئەمریکا بەرامبەر بە عێراقییەکان و میوانەکانی ئەوان لە پاش ئەو هەموو گیانفیدایی و قارەمانێتی و سەرکەوتنە بووە کە هەڵەیەکی نەبەخشراوە.

سەید عەمار حەکیم وتی: دەبێت بەردەوام هەڵوێستی مێژوویی و شەرەفمەندانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمام خامنەیی لە سەرکەوتنی گەلی عێراق لە شەڕی دژ بە داعش وەبیر بهێنینەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *