هێرشی ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا

چوارشەممە 9 حوزه‌یران 2021 - 11:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=2116

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل چەندین مووشەکیان لە ئاسمانی لوبنانەوە ئاراستەی چەند ئامانجێک لە دیمەشق و حومس کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل چەندین مووشەکیان لە ئاسمانی لوبنانەوە ئاراستەی چەند ئامانجێک لە دیمەشق و حومس کردەوە.

شەوی رابردوو کاتژمێر ١١:٣٥ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە چەند ئامانجێکیان لە ناوەڕاست و باشوری سوریا پێکا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا توانی ژمارەیەک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە سەربازییەکان سوریا بڵاویانکردۆتەوە، ئەم هێرشە زیانی گیانی نەبووە.
هەندێک لە سەرچاوە عیبریەکان باس لەوە دەکەن چەند خولەکێک پێش هێرشەکە، روسیا لەو بارەیەوە ئاگادار کراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *