عامری: دەبێت خەبات بۆ سەربەخۆیی ئابووری بێت و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێکە لە پلانەکانی ئەمریکا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە وتارەکەیدا لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن ڕایگەیاند، شەهیدان سولێمانی و موهەندیس خۆیان بۆ ئیسلام تەرخان کرد و لە خوای گەورە داواکارین لەسەر ڕێبازەکەیان هەنگاو بنێین.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شانازییەکانی شەڕمان لەگەڵ داعش بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی دەگەڕێتەوە چونکە فەتوای جیهاد هەموو تواناکانی عێراقی بۆ ئەم شەڕە کۆکردەوە.
ناوبراو وتی ئێمە لە شەڕێکی دیکەداین کە لە قۆناغی پێشوو گرنگی کەمتر نییە و ئەویش شەڕی نەرمە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح جەختی لەوە کردەوە، ئەمڕۆ دەبێت خەبات بۆ سەربەخۆیی ئابووری بێت و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێکە لە پلانەکانی ئەمریکا. شەڕی بەڵای مادەی هۆشبەریش کەمتر نییە لە شەڕی داعش، بەڵکو گرنگترە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ دەستەکانی حکومەت لە کەرتی ئابوریدا بەستراوەتەوە و پێویستە ئەم کەیسەش لە پێشینەی کارەکانمان دابنێین چونکە بەدیهێنانی سەربەخۆیی ئابووری وەک تۆڵەکردنەوەیە لە خوێنی فەرماندەکانی سەرکەوتن.
لێدوانەکان