توێژەرانی ئەمریکی: لە سەردەمی حوکمڕانی بن سەلمان ٣٧٧ هەزار یەمەنی کوژراون و ٥٢٣ سعودی لە سێدارە دراون
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ توێژەرانی ناوەندی “کاتۆ”ی ئەمریکی بە ئاماژەدان بە کوژرانی زیاتر لە ٣٧٧ هەزار یەمەنی لە شەڕی دژی ئەم وڵاتە، داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد کە ڕژێمی سعودیە لە گیانی لەدەست دانی قوربانیانی یەمەن بە بەرپرسیار بزانێت.
“جردن کۆهین” و “جۆناتان ئێلیس” بابەتێکیان لە ڕۆژنامەی هیڵی ئەمریکی نزیک لە کۆنگرێس بڵاوکردەوە و نووسیویانە: ڕیاز زیاتر لە ٣٧٧ هەزار یەمەنی کوشتووە و زیاتر لە ٥٢٣ سعودی لە سەردەمی محەمەد بن سەلمان لەسێدارەداوە.
ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە نووسیویەتی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێس کە لە دەستی دیموکراتەکاندایە، چەند دەرفەتێکیان بۆ ڕەخسا بۆ دادگاییکردنی سعودیە لەسەر ئەو تاوانانە، بەڵام تەنها کاتیان بەفیڕۆدا.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەم هەڵوێستە بۆ بایدن بە واتای پێشێلکردنی بەڵێنەکانی لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و دژایەتی کردنی سعودیە وەک وڵاتێکی پێشێلکاری مافی مرۆڤە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئامانجەکانی سعودیە لە یەمەن سادەن و ئەویش دانانی سەرکردەیەکی ساختە و دروستکردنی کێشە بۆ هەر ئۆپۆزسیۆنێکی سیاسی تەنانەت خەڵکی سڤیلە، سعودیە لە ساڵی ٢٠١٥ هاوپەیمانییەکی پێکهێنا و بە سەرۆکایەتی ڕیاز، شەڕێک لە ئاسمانەوە و گەمارۆدان لە دژی یەمەن دەستی پێکرد.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شەڕە بووە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە ١٧ ملیۆن و ٦٠٠ هزار یەمەنی پێویستیان بە یارمەتی خۆراکیی هەبێت و بە گشتی زیاتر لە ١٩ هەزار و ٢٠٠ کەس لە کوژراوان و بریندارەکانی یەمەن خەڵکی سڤیلن.
لێدوانەکان