حەماس ڤیدیۆی دیلە ئیسرائیلیەکەی بڵاوکردەوە

سێشەممە 8 حوزه‌یران 2021 - 23:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=2107

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بۆ یەکەم جار ڤیدیۆیەکی “گلعاد شالیت” سەربازێکی ڕژێمی زایۆنی بڵاوکردەوە کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بەرخۆدانی فەلەستینەوە لە دەروازەی کەرەم ئەبوسەلیم بە دیل گیرا بوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بۆ یەکەم جار ڤیدیۆیەکی “گلعاد شالیت” سەربازێکی ڕژێمی زایۆنی بڵاوکردەوە کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بەرخۆدانی فەلەستینەوە لە دەروازەی کەرەم ئەبوسەلیم بە دیل گیرا بوو.

کەتیبەکانی ئەلقەسام دوای ١٠ ساڵ، وێنە و ڤیدیۆی دیلێکی ئیسرائیلیان بڵاوکردەوە کە هەڵگری پەیامێکی ڕوون بۆ ڕژێمی ئیسرائیلە.
دەزگا هەواڵگری و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتی بەدیل گرتنی “گلعاد شالیت” لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە هەموو توانای هەواڵگری و تەکنۆلۆژی خۆیان خستە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە شوێنی سەربازە بەدیل گیراوەکە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان بۆ دزە کردن لە ناو ریزەکانی بەرخۆدان، لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا نەیانتوانی بچوکترین زانیاری لە بارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلیە بە دەست بێنن و ئەمەش بە دڵنیاییەوە شکستێکی هەواڵگریی گەورە بۆ ڕژێمی ئیسرائیل بوو.

دوای شکستی دەزگا سەربازی و ئەمنیەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی سەربازە ئیسرائیلیەکە لە زیندانەکانی کەتیبەکانی ئەلقەسام و بەدەست نەهێنانی کەمترین زانیاری لەسەری، ئیسرائیل تەسلیمی مەرجەکانی هێزە بەرخۆدانەکانی فەلەستین بوو و ناچار بوو ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانییەکان لەگەڵ حەماس دا ئیمزا بکات، کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە زیاتر لە ١٠٠٠ دیلی فەلەستینی ئازاد کران و سەربازە ئیسرائیلیەکەش ڕادەستی میسر کرا. بەم شێوەیە دوای نزیکەی پێنج ساڵ “گلعاد شالیت” لە ئۆکتۆبەری ٢٠١١ دا بە شێوەی ئاڵوگۆڕ کردنی دیلەکان گەڕایەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ئەمساڵدا گەیشتە کەرتی غەزە و لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەماس کۆبووەوە. لە کۆبونەوەکەدا چەند پرسی وەک ئاگربەست، بنیاتنانەوەی غەزە و ئاڵوگۆڕی زیندانیەکان تاوتوێ کراوە.
بەپێی دوایین زانیاری لە سەرچاوەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، دۆسیەی زیندانییە فەلەستینییەکان لەم دواییەدا باسی لێوە کراوە و ئەمەش یەکێک بووە لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان یەحیا سنوار و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر. لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بارودۆخی نالەباری سیاسی ڕژێمی زایۆنەوە ئەم بابەتە بە خاوی بەڕێوەدەچێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *