هێرشێکی دیکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوە و پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ و تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر دامەزراوە و پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی خارکیڤ، دنیپرۆپترۆڤسک و خێرسۆن.
سوپای ڕووسیا شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی کانونی یەکەم، بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی کارەبا و پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی خارکیڤ، دنیپرۆپترۆڤسک و چەند شوێنێکی دیکە. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە میحوەرەکانی زاپۆرۆژیا، خێرسۆن و میکۆلایڤ.
بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، ٩ هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە پارێزگای خارکیڤ، ٥ لە دنیپرۆپترۆڤسک، ٢ هێرش لە زاپۆرۆژیا، ٢ هێرش لە میکۆلایڤ و ٢ هێرشی دیکەش لە خێرسۆن تۆمار کراوە.
جێی ئاماژەیە ئەم گرتە ڤیدیۆییانەی خوارەوە تایبەتن بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکانی خارکیڤ و دنیپرۆپترۆڤسک و تا ئێستا هیچ ڤیدیۆییەکی لە زاپۆرۆژیا و میکۆلایڤ و خێرسۆن بڵاونەکراوەتەوە.
لێدوانەکان