ناتانیاهۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕژێمی ئیسرائیلی دەستنیشان کرد

چوارشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=21044

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل، تزاخی هانگبی، یەکێک لە هاوپەیمانە سیاسییە کۆنەکانی، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆی ئەم ڕژێمە دەستنیشان کرد.

هانگبی تەمەن ٦٥ ساڵ لە شوێنی ئەیال هۆلاتا ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت کە لە مانگی تەمووزی ٢٠٢١ەوە لەو پۆستەدا کار دەکات.

تزاخی هانگبی یەکێکە لە کەسایەتییە نزیک و متمانەپێکراوەکانی ناتانیاهۆ و پێشتر لە ئاسایشی ناوخۆ، چاودێریکردنی دەزگا هەواڵگری – سیخوڕیی ـیەکانی شین بێت و مۆساد و هەروەها هاوکاریی ناوچەیی بەرپرسیارێتی هەبووە.

هەندێک لە میدیاکان ناوبراوی وەک کەسێکی خاوەن هەڵوێستی توند لە دژی ئێران دەیناسن. لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، “هانگبی” ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ئەمریکا لە دەستەبەرکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران شکستی هێنا و هەنگاوی پێویست بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەگرێتەبەر، ناتانیاهۆ فەرمانی هێرشکردن بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *