پێشهاتەکانی فەلەستین، ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=21041

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی میدیاکانی عیبری، پێنجشەممەی داهاتوو ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی ڕژێمی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.

– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، ناسر ئەبو حەمید، زیندانییەکی فەلەستینی تەمەن ٥٠ ساڵ لە زیندانەکانی ئیسرائیل کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو و باری تەندروستی ناجێگیر بوو، لە نەخۆشخانەی ئەساڤ هەرڤیەی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان شەهید بوو.
– دایکی ناسر ئەبو حەمید لە یەکەم کاردانەوەی شەهیدبوونی ناسردا وتی: شەهیدبوون، ئاواتی ناسر بوو و لە دوایین دیدارماندا وتی ئاواتم شەهیدبوونە و دەمەوێت بگەمە برای شەهیدم عەبدولمنعم و شەهیدانی تر.
– لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا چوار بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گیانیان لەدەست داوە.
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، سوپای ئیسرائیل خستنەخوارەوەی کوادکۆپتەرێکی سەر بە لوبنانی لە سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراوی راگەیاند.
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، سەربازانی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر ناوچەی “واد معالی” لە بەیت لەحم و ماڵی چەکدارێکی داواکراوی فەلەستینییان گەمارۆدا.
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل میوانداری و دانوستانی لەگەڵ دوو شاندی دیپلۆماسی لە وڵاتانی کازاخستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قیرغیزستان و تورکمانستان سەبارەت بە کێشە سنوورییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، سپیکردنەوەی پارە و هتد ئەنجام دا.
– لە ٢٢ی کانونی یەکەم، دوای هێرشی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا، گەنجێکی فەلەستینی شەهید بوو و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
– میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی مردنی ڕابی “حەیم دروکمان”، ڕێبەری ڕۆحی حیزبی توندڕەوی “زایۆنیزمی ئایینی”یان لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بڵاوکردەوە.
– لە ٢٤ی کانونی یەکەم، خۆڕاگری فەلەستین بە مەبەستی درێژەدان بە تاقیکردنەوە موشەکییەکانی، سێ موشەکی بەرەو دەریا تەقاندەوە.
– لە ٢٦ی کانونی یەکەم، سەرەڕای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسرائیل، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ١٤ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ئەنجامدا. هاوکات پێنج فەلەستینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە دەستبەسەر کران.
– بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا عیبریەکان، پێنجشەممەی داهاتوو ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی ڕژێمی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
– به پێی ئامارەکان، هەفتەی ڕابردوو ٥ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون و ٣٠٢ ئۆپەراسیۆن لە دژی رژێمی زایۆنیستی تۆمار کراوە.
– ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش چوار ساڵ لە میانەی رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنقەرە وەرگرت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *