ئەردۆغان نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە وەرگرت

چوارشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=21036

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری تورکیا پاش چوار ساڵ لە میانەی رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە وەرگرت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش چوار ساڵ لە میانەی رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنقەرە وەرگرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیۆم، مانگی ئەیلولی رابردوو، ڕژێمی زایۆنیستی دوای زیندووکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوولا، ڕاسپاردنی ئیریت لیلیانی ڕاگەیاند. ئەمە لەکاتێکدایە کە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە ساڵی ٢٠١٨، ئەم پۆستە بۆ ماوەی ٤ ساڵ چۆڵ بوو.

لیلیان دیپلۆماتکارێکی دیارە و ڕۆڵی سەرەکی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبدا بینیوە و لە شوباتی ساڵی ٢٠٢١وە بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئیسرائیلە لە ئەنقەرە.

جێی ئاماژەیە، لە مانگی ئازاری ڕابردوو، ئیسحاق هێرتزۆگ، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی، لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان سەردانی تورکیای کرد کە بە یەکەم سەردانی سەرۆکی ئیسرائیل لە دوای ساڵی ٢٠٠٧ەوە بۆ تورکیا دادەنرێت.

شایانی باسە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٨ دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تێکچوو.

لە ساڵی ٢٠١٠ دوای هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیی تورکیا کە بەشێک بوو لە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە کە لە ئەنجامدا ١٠ کەسی مەدەنی تورکیا گیانیان لەدەستدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا وەستا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *