کازمی تۆمەتبار بە گەندەڵی و تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری لە عێراق هەڵاتووە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی و تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری، لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بەرەو دوبەی هەڵاتووە.
عەلی زوبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراقی، رایگەیاند: مستەفا کازمی کە تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری و پەردەپۆشکردنی گەندەڵی، لە ترسی دادگاییکردن لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دوبەی هەڵهاتووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆکوەزیرانی ئێستا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بەبێ هیچ هێڵێکی سوور و سەرجەم گەندەڵکاران و ئەوانەی زیانیان بە موڵکی گشتی وڵات گەیاندووە لەوانە کازمی و ئەبورەغیب سزا دەدرێن.
زوبەیدی وتی: بەو پێیەی کازمی تۆمەتبارە بە گەندەڵی و تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری (شەهید حاج قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و هاوەڵەکانیان) و دەستوەردان و پەکخستنی کاری دەزگا هەواڵگرییەکان، بە نهێنی بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ ئیمارات هەڵاتووە.
لێدوانەکان