ناتانیاهۆ: ئاشتی لەگەڵ سعودیە بە واتای کۆتایی هاتنی ململانێی عەرەب و ئیسرائیل دێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە کۆتایی بە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل دەهێنێت.
ڕۆژنامەی ئەلقودس ئەلعەرەبی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی بەرپرسیار لە پێکهێنانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاندووە کە ئاشتی لەگەڵ عەرەبستان کۆتایی بە ململانێی نێوان عەرەب و ئیسرائیل دەهێنێت.
ناوبراو لە وەڵامی میدیای ئینسایدەردا وتی: دەمەوێت بە هەموو هێزمەوە بچمە ئەوێ، بەڵام هەندێکجار چوون بۆ گەشتێکی دوور و درێژ پێویستی بە هەنگاوی بچووک هەیە.
ناتانیاهۆ بە ئاماژە بە رەزامەندی عەرەبستانی سعوودی بۆ تێپەڕبوونی فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا جەختی کردەوە: نیشانەکانی گۆڕانکاری لە ئارادایە و هاوکات لەگەڵ ئامانجەکانی دیکەم هەوڵی پێشخستنی دەدەم.
بینامین ناتانیاهۆ، کە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستییە، لەم دواییەدا بەڵێنی دابوو بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پەیوەندی فەرمی لەگەڵ عەرەبستاندا.
لێدوانەکان