کودەتای بانکی – ئەمنیی ئەمریکا لە دژی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی لە عێراق

سێشەممە 27 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=21011

“مووشەکی ڕۆخێنەر” ئەو دەستەواژەیە کە “مستەفا سەنەد” ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بۆ بەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکی لە دژی حکومەتی ئەم وڵاتە ناوی هێناوە بەڵام ئەمە ڕەهەندی گەورەتری هەیە.

“مستەفا جەبار سەنەد” ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق هۆشداریی داوە کە ئەمریکا لە ڕێگای مووشەکی ڕۆخێنەری دۆلارەوە سێ پەیامی داوەتەوە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی.

بە وتەی ناوبراو، ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات لە واشنتن ئامادە بێت و درێژەپێدەری هەمان ڕێگای حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بێت. ئەم داواکارییەش لە ڕێگای سێ پەیامی ئابورییەوە دەبێت.

پەیامی یەکەم لە پێنەدانی داراییەکانی عێراقە بە دۆلار سەرەڕای مافی دانەوەی و پتەوبوونی دارایی دۆلاری لای بانکی ناوەندییە کە ئەمریکا ئەمەی لە سەدەوە گەیاندووەتە لە سەدا ٢٥.

پێویستە بوترێت کە پاش داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، داهاتە دۆلارییەکانی حکومەتی عێراق وەک پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە، سەرەتا دەخرایە سەر حسێبی بانکی ناوەندیی ئەمریکا و پاشان لە ئەگەری بڕیاری حکومەتی واشنتن دەدرایەوە بانکی ناوەندیی عێراق. تێچووی قەرەبووی شەڕی کوێت هەر لەم ڕێگایەوە درایەوە.

پەیامی دووەمی حکومەتی ئەمریکا، دەرکردنی ٤ بانکی (الاوسط، القابض، الانصاری و آسیا) لە پرۆسەی خستنە بازاڕی دۆلارە کە ئەمەش وایکردووە فرۆشتنی دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ یەک لە سەر سێ دابەزێت و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق.

پەیامی سێهەم لە ڕوانگەی مستەفا سەنەدەوە، دواخستنی پرۆسەی کڕینی غاز و وزەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە ڕێگری لە پێدانی پارەکەی و ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارەی فرۆشتنی وزەی ئێران لای بانکی بازرگانی یان TBI ی عێراق گەیشتە ١٠ ملیار دۆلار و ئەمریکا پێدانی ئەم پارەیەی بۆ لێک تێگەیشتنی  لە گەڵ بەغدا لە سەر شێوازی دانەوەی گەڕاندووەتەوە.

سەنەد سەرەڕای ئەمەش دەڵێت کە چاوەوڕوان دەکرێت بەهای دۆلار بەرە بەرە لەم هەفتەیە و بە هاوئاهەنگی لە دۆخی سیاسی، بەرەو دابەزین بڕوات.

بەڵام ژمارەیەکی دیکە لە شارەزایان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان گەشبین نین و دەڵێن ئەمریکا لە ڕێگای دۆلارەوە درێژە بە گوشارەکانی لە سەر حکومەتی عێراق دەدات.

ئەو بەشە لە چاودێران و شارەزایان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وا شرۆڤەی دۆخەکەیان کردووە کە ” بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ڕێگریی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە حەواڵەکردنی دۆلار بۆ بانکە عێراقییەکان دەگەڕێتەوە، هەر بۆیە حکومەتی عێراق ناچار دەبێت دراوی یەدەک بخاتە بازاڕەوە تا نرخەکەی بە سەقامگیری بمێنێتەوە و بەمەش ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەک لە بانکەکان مایەپووچیی خۆیان هاوشێوەی ئەوەی کە لە لوبنان ڕووی داوە، ڕابگەێنن و ئەمەش هەمان ئامانجی ئەمریکایە بۆ شکستی حکومەتەکەی سودانی لە عێراق.

 “محەممەد حەمامی” سەرنووسەری ئاژانسی نیشتمانیی عێراق لە نووسینێکدا بەرامبەر بە ” مستەفا غالب مەخیف ” ڕایگەیاندووە کە ” ئێوە تۆمەتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ڕووخانی ئابوریی عێراق و زیاترکردنی ئێش و ئازارەکانی خەڵکتان لە سەرە … ئەم هەموو کۆبوونەوە گوماناوییەتان لە گەڵ دوژمنانی گەلی عێراق بە تایبەت ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا کە سێ جار لە گەڵیدا کۆبوونەتەوە، چ واتایەکی هەیە؟ هەروەها دوو جار لە گەڵ باڵیۆزی بەریتانیا، کوێت و ئیمارات و بە گشتی 13 کۆبوونەوە بە پاساوی پەرەپێدانی هاوکارییەکان و گۆڕانکاری کراوە بەڵام بە کردەوە ئەنجامێکی لە پێناو گۆڕانکاری، کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان و سەقامگیری بازاڕی دراو نەبووە “.

“محەممەد سادق هاشمی” شرۆڤەکاری بەناوبانگی عێراقیش لە نووسینێکدا بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ دژایەتی حکومەتەکەی سودانی ڕایگەیاندووە کە هەموو ئاماژەکان باس لە گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی سودانی و حکومەتەکەی دەکەن. ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ” جێی گومانە کە لە پڕدا شانە نوستووەکانی داعش دەکەونە چالاکی و لە چەندین ناوچەی وەک کەرکوک و دیالە تا نزیک بەغدا جموجوڵەکانیان دەست پێدەکەن، ئەمریکا لە پشتەوەی جموجوڵەکانی داعشە تا گوشارەکان لە سەر حکومەت زیاتر بکات “

هاشمی ڕایگەیاندووە کە جموجوڵەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا گومانی زۆری درووست کردووە، هەروەها هەندێک داواکاریی لایەنەکانی وەک پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە سەر هەناردەی نەوت و ….. بۆ هەمان هەوڵەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: ” بێهۆ نییە کە پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٣ دوا دەکەوێت، ئەمەش پیشان دەدات کە حکومەتەکەی سودانی ڕوبەڕوی قەیرانێکی دارایی بووەتەوە کە ئەمریکا هۆکارەکەیە تا ئەم حکومەتە لە پێدانی خزمەتگوزارییەکان بە خەڵک لاواز بکات و بگاتە بنبەست.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ چالاککردنی شانە مەدەنییەکانی خۆپێشاندانەکان تەرخان کردووە.

ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە ڕایگەیاند کە ئەمریکا بۆ یەک ڕۆژیش وازی لە پیلانگێڕی لە دژی عێراقییەکان نەهێناوە، حکومەتەکەی نوری مالیکی لە لایەن ئەمریکاوە ڕوبەڕوی قەیرانی قاعیدە و داعش کرایەوە، بە خاڵیکردنی خەزێنەی داراییەکانی عێراق و یاریکردن بە نرخی نەوت شەڕی حەیدەر عەبادیی کرد و هەروەها لە رێگای جۆکەرەکانی خۆپێشاندانەکانەوە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیی ڕووخاند و ئێستا بە چەکی دۆلار و تیرۆر ڕوبەڕوی حکومەتەکەی سودانیش بووەتەوە.

هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، “عیماد علو” بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە ئەمنی و ستراتیژییەکانی عێراق بە ئاماژە بە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی داعش لە کەرکوک و دیالە و بەغدا و هەروەها جموجوڵەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، وتی: داعش بە دوو هۆکار ئەم کاتەی بۆ چالاکییەکانی هەڵبژاردووە، یەکەم تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی ئەبو حەسەن هاشمی کە هەوڵ دەدات پەیامی ئەوە بگەێنێت هێشتا توانای چالاکیی ماوە و وەک یاریکەرێک لە سوریا و عێراق خۆی پیشان بدات و هۆکاری دیکەی هێرشەکانی داعش لە هەندێک ناوچەی عێراق بۆ لاوازکردنی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی دەگەڕێتەوە.

ناوبراو وتی کە ڕەنگە داعش بە فەرمانی دەزگا هەواڵگرییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کاریگەریدانان لە سەر حکومەتەکەی سودانی ئەم چالاکییانەی کردبێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *