پێشهاتەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 26 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=21004

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسرائیل، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ١٤ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ئەنجامدا.

هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە نارنجۆکی دروستکراو لە ٢٤ی ئەم مانگە تاوەرێکی چاودێری سەربازانی ئیسرائیلیان لە نزیک شاری نابلوس کردە ئامانج. ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە دەروازەی شارۆچکەی قەباتییە لە باشووری جنین تەقەیان لە سەربازانی ڕژێمی ئیسرائیل کرد و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکارییەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.

شەوی ڕابردوو هێزەکانی “کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا”، باڵی سەربازی بزووتنەوەی فەتح، تەقەیان لە بنکەی چاودێری سوپای ئیسرائیل لە شاری ئەلخەلیل لە نزیک بەیت عەمر کرد.

هەروەها لە شاری نابلوس، گرووپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) ئۆتۆمبێلێکی دانیشتوانی زایۆنیان کردە ئامانج و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم گرووپە بە وردی سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکەیان کردە ئامانج، بەڵام ڕژێمی تەلئەبیب ئامادە نییە وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات.

شایانی باسە کە سەرەڕای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسرائیل، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ١٤ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ئەنجامداوە. هاوکات لەگەڵ ئەم ململانێیانەدا، پێنج فەلەستینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستەوە دەستبەسەر کراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *