مۆسکۆ: ئەمریکا لە سەرەتای شەڕەوە پێنج هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە

دووشەممە 26 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=20996

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ کیێڤ، ئەمریکا زیاتر لە ٥ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٣٥٠ تانکی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.

ڤالێری گێراسیمۆڤ، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمریکا، بەریتانیا، پۆڵەندا و ڕۆمانیا گەورەترین ڕۆڵیان لە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا هەبووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئۆکرانیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ و دوای پشتیوانییە بەرفراوانەکانی ڕۆژئاوا، بووەتە وڵاتێکی دوژمن لەدژی ڕووسیا.

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بەرەکانی شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا ٨١٥ کیلۆمەترە و لە سەرەتای شەڕەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاتر لە ٣٥٠ تانک و ٥ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.

گێراسیمۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ چین وەڵامێکی سروشتییە بۆ بەهێزبوونی کردەوە دوژمنکارانەی ئەمریکا لە ئاسیا و زەریای هێمن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *