کۆبوونەوەی گرنگی ئیسرائیل و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست

یەکشەممە 25 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 22:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=20982

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل میوانداری و ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ دوو شاندی دیپلۆماسی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست سەبارەت بە پرسە سنوورییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ماددە هۆشبەرەکان، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، سپیکردنەوەی پارە و هتد ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئیسرائیل، زایۆنیستەکان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا میوانداری دوو گرووپ لە بەرپرس و نوێنەرانی ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست لەوانە وڵاتانی کازاخستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قرغیزستان و تورکمانستان کردووە.

نوێنەرانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لە دوو سەردانێکدا سەبارەت بە پرسەکانی پاراستنی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە جۆراوجۆرەکان، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و سپیکردنەوەی پارە، لەگەڵ دامودەزگا ئەمنییەکان و وەزارەتە جۆربەجۆرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی دیداریان کردووە. شاندی یەکەم لە بەرپرسان و نوێنەرانی گەنجی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست پێکهاتبووە کە زۆربەیان تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵەوە بووە و لە بەرپرسانی ئەو وڵاتانە دادەنرێت کە نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان کردووە. شاندنی دووەم هەروەها لە ٢٥ بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتانە پێکهاتبووە و سەرەتای هەفتەی ڕابردوو چوونەتە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئاسیای ناوەڕاست و زیادبوونی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ئەم ناوچەیە، ئاماژە بە کاریگەری زیاتری رژێمی زایۆنیستی لەو ناوچەیە دەکات کە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ڕووسیا و ئێران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *