خزعەلی: سەردار سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ئیلهامبەخشن بۆ بەهێزبوون و بنیاتنانەوەی عێراق
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شێخ قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە میانەی وتارێکیدا وێڕای ڕێزگرتن لە یادی سەردار سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، فەرماندەکانی بەرەی خۆڕاگری، ڕایگەیاند، شەهیدانی خۆڕاگری ئیلهامبەخشی ئێمەن لە بەهێزبوون، بنیاتنانەوەی عێراق و مسۆگەرکردنی سەروەری نیشتمانی.
شێخ خزعەلی ڕۆژی شەممە لە میانەی مەراسیمێکدا لە بەغدای پایتەختی عێراق، بەبۆنەی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی بەرەی خۆڕاگری لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە ڕایگەیاند، کە فەرماندەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هێشتا کاریگەری و ڕۆڵیان هەیە و کاریگەرییان هێشتا بەردەوام و ئامادەیە و پێویستە نەوەی ئەمڕۆ و داهاتوو خۆڕاگری و پشوودرێژی لە خوێنی شەهیدانەوە وەربگرێت.
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق زیادی کرد: دوو شەهیدی گەورە حاج ئەبومەهدی موهەندیس و حاج قاسم سولێمانی مەیدانێکی نوێیان بۆ ئەم نەوەیە کردەوە و خوێنیان کاریگەرییەکانی وەهای بەجێهێشت کە پێشتر بوونی نەبوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ئیلهاممان لە دەسەڵات، حیکمەت و چاکەی فەرماندەکانی سەرکەوتن (دژی داعش) وەرگرتووە و ئەوانیش لە ئیلهامبەخشین بۆ ئێمە لە دەسەڵات، بنیاتنانەوە و مسۆگەرکردنی سەروەری نیشتمانی عێراق بەردەوام دەبن.
خەزعەلی زیادی کرد: لە سایەی خوێنی فەرماندە شەهیدەکانی خۆڕاگری، لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییە مەزنەی (تیرۆریزمی داعش) کە بوونی عێراقی کردە ئامانج، سەرکەوتین.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٠، سەردار قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری ڕێکخراوی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لەگەڵ ٨ کەسی دیکە، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە (پنتاگۆن)ەوە تیرۆر کران.
لێدوانەکان