باڵیۆزی ئەمریکا، بەڕێوەبەری پێشهاتەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن بە ڕۆڵی ستیڤن فاگین لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی مارب، ئەلجەوف، شەبوە و حەزەرمەوت زیادی کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناو هۆزەکانی ئەلجەوف، حوسێن ئەلعەوازی، پارێزگاری ئەلجەوف، لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ ستیڤن فاگین باڵیۆزی ئەمریکا لە ٢٠ی کانوونی یەکەمدا، لیستی سەرکردە سەربازییەکان و هۆزەکانی سەر بە حیزبی ئیسڵاحی ڕادەستی ناوبراو کردووە و ئەو کەسانەی بە ڕێگر لە بەڕێوەبردنی کاروباری حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن لەم پارێزگایە تۆمەتبار کردووە. ئەم کارەش بووەتە هۆی گواستنەوەی شوێنی سەرۆک هۆزەکانی ئەلجوف و ئەندامانی باڵای حیزبی ئیسڵاح لە شاری مارب.
ڕاسپاردنی حوسێن ئەلعەوازی بۆ پۆستی پارێزگاری ئەلجەوف دوای دەستگیرکردنی شێخ ئەمین ئەلعەکەیمی لە سعودیە ئەنجامدرا. ئەلعەوازی ئەندامێکی دیاری پارتی کۆنگرەی گەلە و لە تاریق ساڵحەوە نزیکە و پارێزگارییەکەی دەرئەنجامی پەیوەندییە نزیکەکانی تاریق لەگەڵ ئیمارات و ئەمریکایە. لە ڕاستیدا تاریق ساڵح دوای جێگیربوونی لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، بووەتە ئامرازی سەرەکی ئەمریکا لە پێشخستنی پێشهاتەکانی مارب و شەبوە.
جێی ئاماژەیە، چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا لە دروستکردنی بنکە و تاڵانکردنی سەرچاوە نەوتییەکان و هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تێپەڕیوە و ڕاوێژکارە سەربازییەکانیان لە ناوچە کەنارییەکانی حەزەرمەوت و ئەلمهرە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی بە ناو “پاسەوانی سنوور” دەکەن. بودجەی ڕاهێنان و پێکهێنانی ئەم هێزانە لەلایەن ئەمریکاوە دابینکراوە و ئامانجی پێکهێنانەکەش یارمەتیدانە بۆ کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی ئاوەکانی باشووری یەمەن.
لێدوانەکان