بڵاوبوونەوەی فایلێکی دەنگی مشتومڕاوی ئەیمەن ئەلزەواهیری، پێنج مانگ دوای مردن!

شەممە 24 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 17:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=20944

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دامەزراوەی ئەلسەحاب، میدیای سەر بە گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، ڤیدیۆیەکی بە دەنگی مشتومڕاوی سەرۆکی گروپەکە ئەیمەن ئەلزەواهیری بڵاوکردەوە.

ڤیدیۆی ٣٠ خولەکی دامەزراوەی ئەلسەحاب، بە ناونیشانی “شهداء الهند تحت راية النبي”، بەشی یەکەمی ڤیدیۆیەکی سێ بەشەیە کە بە دەنگی ئەیمەن ئەلزەواهیری باس لە ژیان و چالاکییەکانی باڵی ئەلقاعیدە لە هیندستان دەکات. بەشی یەکەمی ڤیدیۆکە کە بەم دواییە بڵاوکراوەتەوە، باس لە ژیان و چالاکییەکانی قاری عمران دەکات.

لەم ڤیدیۆیەدا، وێڕای ئاماژەدان بە چالاکییەکانی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان و پاکستان لە سەردەمی سەرکردایەتی قاری عمران، ئاماژە بە سەرهەڵدانی داعش لە خوراسانیش دەکات، و یەکێک لە شتە سەرنجڕاکێشەکانی ڤیدیۆکە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داعش لە کوژرانی مەجیب ئەلڕەحمان ئەنساری لە هەرات تۆمەتبار دەکات.

ڤیدیۆکە لە کاتێکدایە کە لە دوای هەواڵی کوژرانی ئەیمەن ئەلزەواهیری لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە کابوڵ، ئەلقاعیدە هیچ لێدوان و هەواڵێکی لەبارەی کوژرانی سەرکردەکەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە. بەڵام لە هەندێک لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان لەم ڤیدیۆیەدا، لەبری ئەلزەواهیری، کەسێکی دیکە قسە دەکات، کە ڕەنگە ئاماژە بە نەمانی ئەلزەواهیری بۆ گێڕانەوەی ئەو ڕووداوانە بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *